دەربارەی ئێمە
کۆمەڵەیەکی مەدەنی مرۆیی بێ لایەن و سەربەخۆ و خێرخوازە، لە پێناو چاودێری و هاوکاری و ڕاهێنانەوە و خزمەتکردن و پێشخستنی بواری کەمئەندامان (خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان) لە ساڵی ١٩٩٩ دامەزراوە، لەسەر دەستی خوالێخۆشبوو (عبدالواحد گوانی) لەگەڵ بەهاناوەچوەن و هاوکاری کردنی ئاوارەکانی ناوەخۆ و دەرەوەی کوردستان، هەروەها تێدەکۆشێت بۆ هاوکاری کردن و پێشخستن و گرنگیدان بە بواری منداڵان، شوێنی کاکردنی کۆمەڵە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگرێتەوە و بارەگای سەرەکی لە قەزای ناوەندی (سۆران) دەبێت و دەتوانێت بنکە و لق لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان و عێراق بکاتەوە،
پەیام:
چاودێری کردن و گەیاندنی خزمەتگوزاری و هاوکاری مرۆیی بۆ کەمئەندامان، ئاوارە و پەنابەران و منداڵآن لە پێناو مرۆڤایەتی
روانگە :
بینینی جیهانێکی بێ هەژاری، کە تێیدا مرۆڤەکان لە خزمەتگوزاری پێویست بۆ پەروەردەیەکی بونیادنەر لە ژینگەیەکی پارێزراودا، بە یەکسانی سوودمەند دەبن

سەنتەرەکانی کۆمەڵەی سۆران بۆ چاودێری کەمئەندامان
کۆمەڵەی سۆران بۆ چاودێری کەمئەندامان کۆمەلێک سەنتری هەیە تایبەت بە کەمئەندامان بۆ خزمەتکر دنیان وەکو سەنتەری ڕاهێنانی منداڵان و سەنتەری چارەسەری سرووشتی و بنکەی تەندروستی زەیتونە و بەشی دابەشکردنی ئامێرە یارمەتی دەرەکانی کەمئەندامان.



سەنتەری ڕاهینانی منداڵان
ئەم سەنتەرە تایبەتە بە منداڵانی بیرکۆل ، کە لەلایەن ڕاهێنەری پسپۆرەوە ڕاهێنان و فێرکاریان پێشکەش دەکرێت چ لە رووی جەستەییەوە بێت یان هزری. بە راهێنان و فێرکردن دەکرێت 10 بۆ 15 پلەی زیرەکی عەقلیان بەرز بکرێتەوە . لە ئێستا دا 26 قوتابی خاوەن پێداویستی تایبەت (بیرکۆڵ) لەم سەنتەرە ڕاهێنان وەردەگرن و دەکرێت منداڵی تریش وەربگیرێ
بنکەی تەندروستی زەیتوون بۆ کەمئەندامان
ئەم بنکەیە لەلایەن ڕێکخراوی زەیتون کۆریەکان دامەزراوە لە ناو بارەگای کۆمەڵەکەمان کە دکتۆر و پەرستار و دەرمانسازی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی بۆ دابین کراوە ، لە وادەی دەست بەکار بوونی تاکو ئێستا توانیویەتی زیاتر لە 10هەزار نەخۆش بەڕێ بکات ، ئێستاش بەردەوامن و هەرکەسێک بیەوێ دەتوانێت سودمەند بێت لەم بەشە چ کەمئەندام بێت یان ساغ بێت.
سەنتەری چارەسەری سروشتی
ئەم بەشە تایبەتە بەو منداڵانەی کە نەخۆشی (CP) ین واتە شەلەڵ دەماغ، ڕۆژانە وەرزشی جۆراوجۆریان پێ دەکرێت لە لایەن پسپۆری شارەزا لە (فیزیۆتراپی) ، توانیومانە لە رێگەی (Love Brig) ی ئەڵمانی و نووسینگەی بەرێز نێچیروان بارزانی و فەرمانگەی تەندروستی هەولێر (liliane fonds) ی هۆڵەندی دابمەزرێنین ، جگە لە منداڵان خەڵکی ئاسایی دەتوانێت سودمەند بێت لەم سەنتەرە.